له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم 12 هاووڵاتییان له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چوار چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌یان به‌ناوه‌كانی “باران ساعیدی”، “ماهروو هیدایەتی”، “ئازادە جەماعەتی” و “بەهارە زەنگی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار گواستۆته‌وه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم به جل و به‌رگی ئیداره‌ی گازه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “شه‌هریار ئه‌فسه‌ر” و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه، له گوندی “ته‌نگیسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه‌ش، هێزه‌كانی ئێدراه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “مه‌حیه‌دین خالدیان” و به ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌یان به‌ناوی “شوجاع ڕه‌وشه‌ن” ناسراو به “پێشه‌وا” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه به ناوی “كامیار مورادیان” له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. شایانی باسه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه به ناوی “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوان چالاكێكی بواری ژنانیان به‌ناوی “ئه‌ڤین ڕاستی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا گرتووه. له تازه‌ترین هه‌واڵ له‌شاری بیجاڕه‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “له‌یلا عه‌باسی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. له شاری كامیاران هێزه سه‌ركوتگه‌ركانی ڕژیم به پێنج ئۆتۆمبێل هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “بزوه‌ش” و دانیشتووی “ته‌روه‌ڕێز” به‌ناوی “ئه‌نوه‌ر قوربانی” و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه.