کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 11 هاووڵاتی له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا 11 هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری قوروه‌مه‌نسوور ڕه‌زاییچالاكی مه‌ده‌نی و برای یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌، له‌شاری شنۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هاووڵاتییه‌كی به‌ناوهه‌ژار حه‌میدیده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و  له‌شاری سنه‌ش سێ كچی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌ناوه‌كانیئاتووسا حسێنی،هێدیه‌ مه‌یهه‌میوڕاحله جه‌عفه‌ریله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌ڕاحله جه‌عفه‌ریهه‌ر سێكیان به‌ دانانی بارمته ئازادكراون، هه‌روه‌ها  دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانیسومه‌یه‌ ئیبراهیمیوفه‌ریده‌ نێعمه‌تیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره‌، له‌ شای ئیلام شاعیر و نووسه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ناویئاكۆ حسێن پوورله‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دوو هونه‌رمه‌ند و گوڕانیبێژی كوردی دانیشتووی تاران به‌ناوه‌كانیسیروان و زانیار خوسره‌ویكه‌ پشتیوانیان له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران كردبوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌كاوه‌ ڕه‌زایییاریزانی فووتباڵی خه‌ڵكی شابادی كرماشان به‌هۆی پشتیوانی كردنی له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانكرتنی بازاڕیان له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ورمێ

-

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی لاوانی شۆڕشگێڕی كرماشان له‌ بلواری تاقوه‌‌سان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “موئمن زه‌ندكه‌ریمی” له‌ شاری مووچش

-

پۆلۆمپكردنی دووكانی بازاڕیانی ئیلام و كرماشان

-

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “سامان یاسین” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌

-

داگیركردنی ماڵ و موڵكی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

-