ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، 11 هاووڵاتی دیكه له‌شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌ك له شاری شنۆ به‌ناوی “هێرش ئه‌حمه‌د زاده“، له‌شاری ورمێ خوێندكارێك به‌ناوی “عومران میرزایی“، له‌شاری مهاباد كه‌سێك به‌ناوی “ئه‌میر عه‌بدۆڵڵا زاده” و له‌شاری پیرانشار هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئه‌حمه‌د قادری“، له‌شاری كامیاران “عێرفان كۆهزاد” كه له شاری كه‌ره‌ج برینداركرابوو، “فه‌رزین مۆوه‌فه‌قی“، “خه‌بات مۆزه‌فه‌ری” و “ئه‌میر نه‌دیمی“، له‌شاری پاوه “نوانا سۆهرابی“، له‌شاری ئابدانان “وه‌لی حسێنی” و له‌شاری دێولان “مێهدی جه‌وانمه‌ردی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.