وه‌زاره‌تی زانیاری وڵاتی ئازه‌ربایجان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند كه گرووپێكی توندئاژۆی سه‌ر به‌كۆماری ئیسلامی‌یان به چه‌ك و چۆڵه‌وه له شاری باكوو ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه به‌نیاز بوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی زانیاری ئازه‌ربایجان، ئه‌و گرووپه به بیر و فكری ته‌ندڕه‌وییه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و چه‌ك و چۆڵیان پێ بووه و به‌نیازبوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌منییه‌ت و ئارامشی خه‌ڵك تێك بده‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پووچه‌ڵ كرایه‌وه.