کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە 1

دوابەدوای مانگرتنی گشتی لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ڕژیم، زۆرینەی دووکان و شوێنی کاری کاسبکارانیان لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە، شنۆ و سنە کە لە مانگرتنی گشتی ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هه‌تاوی بەشداربوون، داخستووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوا به‌دوای داواکەی ئیدارەی ئیتلاعات، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانیمەحموود شافیعی، محەممەد ساڵحی، ئەیووب بازیان و سەید تاهیر ڕاکوەک نوێنەری بازاڕیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون و له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.