ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “لاله محه‌ممه‌دی” چالاكی بواری منداڵان و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “عابد ته‌وانچه” چالاكی ماركسیست و هه‌روه‌ها دوو ڕۆژنامه‌نووس به‌ناوه‌كانی “سه‌با شێعردووست” و “میلاد فه‌دایی” له شاره‌كانی ڕه‌شت و تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “عابد و لاله” و هه‌ر دوویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هێژه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسان دا له شاری تاران “سه‌با شێعردووست” چالاكی مه‌ده‌نی و هاوسه‌ره‌كه‌ی “میلاد فه‌دایی“یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا لانیكه‌م ٣٠ ڕۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.