کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی  به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د گورگین”، “ئیسلام فه‌یزی” و “په‌یمان تاهازاده‌”ه‌ خه‌ڵكی گوندی “گامێش گوڵی” سه‌ر به‌ شاری میاندووئاو و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ناوی “یوونس ته‌نهایی” خه‌ڵكی گوندی “حه‌مزه‌اوا”ی سه‌ربه‌ شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندووئاو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ كه‌سه‌ و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان دوای ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری مهاباد “یوونس ته‌نهایی”یان به‌بێ حۆكمی قه‌زایی له‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی مهاباد، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی “باتمان”ی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی ژنانی ئێران

komalah

تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شنۆ و پیرانشار له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی سلێمانی دژبه‌ سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌ ئێران

komalah

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌

komalah

كۆژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

komalah