ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گروپێكی سەر بە داعشی لە شارۆچكەی “بازیان” ڕاگەیاند کە لە چوارکەس پێکهاتوون و به‌نیازبوون چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
به‌وته‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە شارۆچكەی بازیان چەند دروشمێكی داعش نووسراوە و دوای پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن و لێكۆڵینەوە چوارکەس ده‌ستبه‌سه‌ركراون و پاش لێپرسینه‌وه، هه‌ر چوار كه‌سه‌كه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه به‌نیازبوون چه‌ند كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژبه داموده‌زگا حكوومیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.