کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌یی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌یی له‌ شاری سنه‌ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، چالاكێكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “ئارام ساعد مووچشی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “ئارام ساعدمووچشی” ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی سه‌وزی كوردستانه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ناشتنی دره‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ڕاگوێزراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تا داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌