ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، “ئه‌میر حسێن مورادی” چالاكی مافی مرۆڤ پاش هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی له شاری تاران كه‌له‌بچه و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی تاران له‌و هێرشه‌دا وێڕای پشكنینی ماڵی باوكی “ئه‌میر حسێن مورادی” كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. شایانی باسه كه وێڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ دادسه‌رای ناحیه‌ی ٣٣ی ئێڤین، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. نابراو ساڵی ٩٦ی هه‌تاویش بۆ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.