ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، “تاهیره نه‌قیئی” ده‌بیری ڕێكخراوی موعه‌لمیانی ئێران پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و هاوكات چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بووشێهر بۆ دادگای ئه‌و شاره بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشی كردۆته سه‌ر ماڵی “تاهیره نه‌قیئی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كی هه‌ندیك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. ناوبراو به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاگوێزی دادسه‌رای ئینقلابی ناحیه‌ی ٣٣ی تاران كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بووشێهر به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود مه‌لاكی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌بدۆلڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “موحسین عومرانی” له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون. شایانی باسه كه ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر سكاڵای ئیداره‌ی ئیتلاعات ئه‌و چوار چالاكه سنفیه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كرابوون.
ئێستاش