سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له ناوچه‌یه‌كی شاری وان له باكووری كوردستان و ٩ ژنی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “مێزۆپۆتامیا”، پۆلیسی توركیا له‌و هێرشه دا “گونه‌ل ئوزنای” وته‌بێژی حیزبی چه‌پی سه‌وزی وان، “هانیم كایا” هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی لانكه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت، “خه‌جێ باریشتان” له دایكانی ئاشتی، “گوڵشه‌ن كورد” هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی چاودێری په‌نابه‌رانی “سه‌رهات”، “ئه‌دیبه بابوور” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی و یارمه‌تیدانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی وان، “جه‌زیه دومان” هاوشاره‌داری “سارای”، “ئوزله‌م توجی” ئه‌ندانی مه‌جلیسی شاره‌داری جاده‌ی “ئارمووش”ی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده.په)، “زه‌ینه‌ب كایا” و “سونگول ئاشیك” ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له مافه‌كانی په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شی كردوون.