به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانی بێده‌نگی خه‌ڵكی كرماشان له بلواری تاقوه‌سان كه له به‌رواری ١٨ی سه‌رماوه‌زدا به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌كانی سپای پاسداران ٨٦ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ئه‌و ئاماره ته‌نیا كه‌سانێك ئه‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و هێزه ئینتزامییه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه ئێواره‌ی هه‌ینی ڕابردوو بڕیاربوو خه‌ڵكی كرماشان له بلواری تاقوه‌سان ڕێپێوانێكی بێده‌نگی دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه ببه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌س بریندار و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه چاره‌نووسیان هێشتا نادیاره.