كانوونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: پاش كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كاروون له ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، حه‌وت كه‌س له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی “كاروون” له مه‌سجدسۆله‌یمان” له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی یه‌كێك له كرێكاران، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه و هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی ئه‌و ناوه‌نده به‌فه‌رمانی خاوه‌نكار هێرشیانكرده سه‌ر كرێكاران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و دواجار حه‌وت كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی “كاروون” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران. به‌وته‌ی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، هاوكاره‌كه‌یان به بێ ئاگاداری ئیداره‌ی كار و به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه و ئێمه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كارین.