ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنێكی به‌رینیان دژبه شانه نوستووه‌ته‌كانی داعش له‌و پارێزگایه ده‌ستپێكردووه و ٥٤ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ده‌ورووبه‌ری سلێمانی، شاره‌زوور و خانه‌قه‌ین سه‌رجه‌م ٥٤ ئه‌ندامی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر و ٣ كه‌سیش له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆردا كوژراون. به‌وته‌ی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئه‌و ئۆپراسیۆنه پێنج مانگی خایاندووه و ته‌واوی به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه له سنووری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ناو براون كه به‌شێكیان له چه‌ند كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا ده‌ستیان هه‌بووه.