ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له هه‌ڵمه‌تێكی پان و به‌رین دا ٤٠ هاووڵاتی به‌لووچیان له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و هێرشه پان و برینه دا هێزه‌كانی ئینتزامی، فه‌راجا، سپای پاسداران و ئیتلاعاتی زاهیدان به‌شداربوون و ٤٠ هاووڵاتی به‌لووچیان به لێدان و بێڕێزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دوای ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و ئوستانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه به‌شێكیان منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵن و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.