له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٤ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌نی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و تا ئێستا چاره‌نوورسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “محه‌ممه‌د مێهدی ئه‌كبه‌رزاده”، خوێندكارێكی زانكۆی زه‌نجان به‌ناوی “ئیسماعیل شه‌كووری”، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به‌ناوی “عێرفان ڕه‌زایی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “فه‌رشید عه‌باسی”، دوو لاوی خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو به‌ناوی “مه‌یسه‌م فه‌رامه‌رزی” و “پشتیوان ئه‌لیاسی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوی “ئه‌حمه‌د مورادی”، خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “ئازین سه‌عیدی نه‌سه‌ب”، هونه‌رمه‌ند و نگاركێشێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “نیگار عه‌زیمی”، خوێندكارێكی زانكۆی خواڕه‌زمی كه ئێستا له مانگرتن دایه به‌ناوی “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری”، مامۆستایه‌كی زانكۆی شه‌ریف به‌ناوی “داوود سووری”، خوێندكارێكی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت به‌ناوی “عه‌لی فه‌تاحی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر كه‌رامه‌ت” و “ئیسماعیل محه‌ممه‌د پوور”، خوێندكارێكی زانكۆی ئازدی ئه‌هواز به‌ناوی “ئه‌حمه‌د موقه‌ده‌م نیا”، دوو خۆشكی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كاشان به‌ناوه‌كانی “فه‌هیمه و نه‌رگێس حسێنی”، دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “شایان وه‌یسی” و “ڕادین ته‌جه‌ر”، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود ئه‌مینی پوور”، “سه‌ید عه‌لی حسێنی”، “سامان ڕه‌زایی”، “مێهدی شێخی” و “محه‌ممه‌د حسێن یه‌عقووبی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی “یاسین ڕه‌حمانی”، خوێندكارێكی زانكۆی پزیشكی تاران به‌ناوی “دۆرسا مننه‌تی”، سێ لاوی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن و محه‌ممه‌د خوشڕوو” و “ئه‌كبه‌ر عه‌زیزپوور”، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “سه‌هه‌ند ئاقاجانی”، “سیامه‌ك داوودی” و “ئومید كه‌ریمی نیژاد”، لاوێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “هێدی مه‌حموودی” و ” مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “محه‌ممه‌د به‌هرامی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.