کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٧ هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی دێرسیم و ئانكارا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلیسی توركیا له‌ شاری “دێرسیم”ی باكووری كوردستان ٢٠ خۆێندكاری كوردی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌ شاری ئانكاراش پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ٧ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “لاوانی سۆسیالیست”ی ئانكارای به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی  ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له‌ شاری “دێرسیم” هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ٢٠ خۆێندكاری كورد و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، به‌شێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ و هه‌ر ٢٠ كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواستووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه،‌ به‌ پێی حۆكمی دادسه‌رای گشتی ئانكارا، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی ٧ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “فیدراسیۆنی ئه‌نجۆمه‌نی لاوانی سۆسیالیست” و هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنەوەی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە شاری سنە و مهاباد

komalah

ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری سنە بەهۆی گواستنەوەی ئاوی ئەو شارە

komalah

بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگای “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاریی

komalah

بڕینەوەی داری ناوچەشاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن تورکیەوه‌

komalah

کشانەوەی کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکا لە کەرتی نەوتی باشووری کوردستان

komalah