به‌وته‌ی فه‌رمانداری شاری هه‌مه‌دان، له‌ماوه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره كه بۆ بێ ئاوی به‌ڕێوه‌چووبوو،٢٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا، خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان له‌ئاست بێ ئاوی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسه‌كانی ڕژیم خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بوون. فه‌رماندای هه‌مه‌دان پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ٢٥ كه‌سیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌وشاره ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه ٢٠ كه‌سیان خه‌ڵكی هه‌مه‌دان نین و مه‌به‌ستیان تێكدانی ئاسایشی گشتی ئه‌و شاره بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ڕژیم وه‌كوو هه‌میشه به لێدانی تۆمه‌ت له خه‌ڵكی ناڕازی وڵاتانی ده‌ره‌وه و حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به تاوانبار ده‌ناسێنن