ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، لانیکەم ٢٥٠ هاووڵاتیی لە شارەکانی بانه، سەقز، مەریوان، سنە، کامێران، بیجاڕ، قوروە، تیکاب، شنۆ، مەهاباد و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئاروین اقبالی” خه‌ڵكی شاری پاوه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكنجه درا و لووتی شكاوه. له شاری مه‌ریوانیش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره دوو چالاكی مه‌ده‌نیان به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار كامرانی پوور” و “ئه‌مجه‌د ساعیدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “كاوه ئه‌مینی” ٣٢ ساڵ ته‌مه‌ن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نوورسی نادیاره. هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له شاری سه‌قزه‌وه “ڕێباز ڕه‌زایی” پاڵه‌وانی وه‌رزشی بۆكسی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناداری ڕاگوێزراوه.