له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی‌دا دژی ئەندامانی “دە.بە.پە” و “هە.دە.پە” لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس ده‌ستبه‌سه‌ركران، ١٤ کەسیش لە شارەکانی باکوری کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراون کە یه‌كێكیان هاوسەرۆکی “دە.بە.پە”یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، داواکاری کۆماری ئامەد لەسەر ناوی پەکەکە\کەجەکە لەدژی “دە.بە.پە” دەستی بە ئۆپراسیۆنی سیاسی کردووه و لە هەمان کاتدا دەستی داوه‌ته پشکنینی هەموو باڵەخانەکانی ئه‌و حیزبه. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئامەدا، لە ٩ شاری باکوری کوردستان پۆلیسی تورک هەڵیکوتاوه‌ته سەر باڵەخانەی حیزب و ماڵی ئه‌ندامانی و لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سیاسی لە ئیستانبوولیشدا ٧ کەس ده‌ستبه‌سه‌ركراون.