له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٠ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئهمنییهتییهكانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “میلاد عه‌بدی” خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی، ” دوو برای ته‌مه‌ن ١٦ و ١٧ ساڵ به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د و عه‌لی ڕه‌خشانی ئازاد” له زاهیدان، “موسته‌فا به‌لیده” خه‌ڵكی نیكشه‌هر، هه‌شت هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “كه‌یوان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌هوه‌ن خادمی”، “مه‌جید، مێهرشاد و میلاد كه‌ره‌می”، “ڕه‌حمه‌ت جههانگیرییان، “مێهرگان سوله‌یمانی” و “ئه‌میر حسێنی”، “دانیال نازلیان” خه‌ڵكی مه‌راغه، “په‌یام پهرنا” خه‌ڵكی شاباد، “ناسر مه‌حیه‌دینی” خه‌ڵكی مهاباد، “ئاراس قه‌هره‌مانی” و “شاخه‌وان خاوه‌ری” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “كامران فه‌تحی” خه‌ڵكی دێولان، “موسته‌فا نیلی” پارێزه‌ری خه‌ڵكی تاران و كچه لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی لاهیجان به‌ناوی “هێدیه پوورڕهزا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.