ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆپراسیۆنێكیان له ئۆستانی “مێرسین”ی باكووری كوردستان ده‌ستپێكرد و ٢٠ كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگای “میت”ی توركیا له شاری “ته‌رسووس”ی سه‌ر به ئۆستانی “مێرسین” له باكووری كوردستان، هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان و ٢٠ كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه ئه‌منییه‌كان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه ئابووری توركیا دابه‌زیوه و هه‌ر ڕۆژ له شارێكی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تی دژ به هه‌ڵاوسان و گرانی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌ت له باكووری كوردستان زیادی كردووه و له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به ده‌یان چالاكوانی مه‌ده‌نی، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌ڵان، له‌و وڵاته به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ركراون.