ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاره جۆاوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ١3 هاووڵاتییان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری دیوانده‌ره سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “سمكۆ مه‌حموودیان”، “سۆران مه‌حموودیان” و “موئمین ده‌رویشی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، هه‌روه‌ها له‌شار كامیاران هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی سیروان مورادی”، “محه‌ممه‌د په‌رویزی”، “زانیار سه‌بووری”، “ئێحسان فاتحی” و “هادی كه‌مانگه‌ر” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون، له شاری بۆكانیش ئیداره‌ی ئیتلاعتی سپای پاسداران هاووڵاتییه‌كی به‌ناوی “هیوا زوڵفی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی مریوان هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی “خه‌بات وه‌یسی” خه‌ڵكی گوندی “گۆڵچێر” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، له‌شاری بانه‌ش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم دوو چالاكی ژنی به‌ناوه‌كانی “گه‌لاوێژ خاكپوور” و “سومه‌یه كیتابی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، له شاری سنه‌ش لاوێك به‌ناوی “كاوه كه‌ریمی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٩٠ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری سنه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه و له چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی دیكه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه.