له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٩ هاووڵاتی دیكه له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌شاری ورمێ “شیوا كیانفهر” خوێندكاری زانكۆ و “ئه‌مین كه‌ریمی” هونه‌رمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كراون، له شاری ته‌ورێز دوو خۆشك به‌ناوه‌كانی “ئایسان ئادی به‌یگ” ته‌من ٢٠ ساڵ و “سدیقه ئادی به‌یگ” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خوێندكار، له شاری تاران “فاتمه ڕه‌شیدی ئهبهرغانی” و “نه‌وید سه‌ید عه‌لی ئه‌كبه‌ری” خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، له شاری سنه “سرووش ئه‌حمه‌دی” خوێندكاری خاجه نه‌سیر، “واران محه‌ممه‌د نیژاد” خوێندكاری زانكۆی یه‌زد، له شاری قوروه “ئه‌هوورا میرزایی“، له‌شاری مهاباد “شاهرۆخ مووسازاده” كارمه‌ندی ده‌رمانخانه، له‌شاری كامیاران قوتابییه‌ك به‌ناوی “شایان مه‌ردووخی“، له‌شاری نه‌غه‌ده “خه‌لیل به‌هرامی” و “به‌هرام جه‌عفه‌ری“، له شاری سه‌قز “دیاكۆ حسێن زاده“، له‌شاری تاران “موبین موقه‌ده‌م” خوێندكاری خاجه نه‌سیر و به‌ندكراو له زیندانی فه‌شافوویه، له شاری سونقۆڕ “مه‌سعوود كامیاب“، له شاری دیوانده‌ره “ئه‌سرا به‌یگ محه‌ممه‌دی” و له‌شاری جوانڕۆ “دكتۆر هه‌ژیر گوڵ محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازراونه‌ته‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری مهاباد گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌كان هێناوه كه ئه‌بێ پاره‌یه‌ك بۆ ئازادی ڕۆڵه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن كه حسابی بانكی كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ناسراوه.