له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٩ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “ساسان ئێرانی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نگارێكی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “زیبا ئۆمیدی فه‌ر” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له شاری مهاباد “جه‌واد ئایه‌تی”، “هێدی نازمی”، “په‌یمان مه‌نسووری” و “فایق حسێن پوور”، له شاری ڕه‌وانسه‌ر دوو لاو به‌ناوه‌كانی “كیان خۆڕه‌می” و “سرووش شه‌ریفی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ناوی “مه‌رجان داوودی” و سێ لاوی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ساعی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “ئیمان شاه عه‌باسی” و “مورته‌زا قادری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “موسته‌فا قه‌وسی”، خوێندكارێكی زانكۆی فه‌ننی سنه به‌ناوی “بیتا وه‌یسی” و دوو لاوی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوه‌كانی “ئه‌میرعه‌لی و عیماد زاكری فه‌رد” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.