کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٩ كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٩ كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران 8

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٩ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌شاری ورمێشیوا كیانفه‌رخوێندكاری زانكۆ وئه‌مین كه‌ریمیهونه‌رمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره‌ كراون، له‌ شاری ته‌ورێز دوو خۆشك به‌ناوه‌كانیئایسان ئادی به‌یگته‌من ٢٠ ساڵ وسدیقه ئادی به‌یگته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خوێندكار، له‌ شاری تارانفاتمه‌ ڕه‌شیدی ئه‌به‌رغانیونه‌وید سه‌ید عه‌لی ئه‌كبه‌ریخوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، له‌ شاری سنه‌سرووش ئه‌حمه‌دیخوێندكاری خاجه نه‌سیر،واران محه‌ممه‌د نیژادخوێندكاری زانكۆی یه‌زد، له‌ شاری قوروه‌ئه‌هوورا میرزایی، له‌شاری مهابادشاهرۆخ مووسازاده‌كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌، له‌شاری كامیاران قوتابییه‌ك به‌ناویشایان مه‌ردووخی، له‌شاری نه‌غه‌ده‌خه‌لیل به‌هرامیوبه‌هرام جه‌عفه‌ری، له‌ شاری سه‌قزدیاكۆ حسێن زاده‌، له‌شاری تارانموبین موقه‌ده‌مخوێندكاری خاجه نه‌سیر و به‌ندكراو له‌ زیندانی فه‌شافوویه‌، له‌ شاری سونقۆڕمه‌سعوود كامیاب، له‌ شاری دیوانده‌ره‌ئه‌سرا به‌یگ محه‌ممه‌دیو له‌شاری جوانڕۆدكتۆر هه‌ژیر گوڵ محه‌ممه‌دیله‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازراونه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ شاری مهاباد گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌كان هێناوه‌ كه‌ ئه‌بێ پاره‌یه‌ك بۆ ئازادی ڕۆڵه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن كه‌ حسابی بانكی كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ناسراوه‌.