له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ هاووڵاتی دیكه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران ئاقاجانی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “دلێر حسێنی”، “نیما سادقی” خوێندكاری زانكۆی ئازاد، “كه‌یهان كه‌بوودوه‌ندگ نیگاركێش، “كامیار كه‌ریمی” و “گه‌شتیار نه‌جه‌فیان”، له شاری مهاباد “مه‌نسوور خادم” و “مێهران مۆجته‌با” خوێندكاری زانكۆی شیراز كه بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگوێزراوه، “حوورا به‌دیعی” خوێندكاری زانكۆی تاران، “حامید كه‌ریمی” خه‌ڵكی به‌نده‌ر عه‌باس كه بۆ زندانی كرمان گوازراوه‌ته‌وه و “ئه‌میر جاویدان” و “فه‌رزاد هیممه‌تی” وه‌رزشوان و خه‌ڵكی كرماشان، “سه‌روناز ئه‌حمه‌دی” خوێندكاری زانكۆ زانیاری بێهزیستی، “نیلووفه‌ر میرزایی بافتی” خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، “سه‌حرا ڕه‌زایی” خوێندكاری زانكۆی ته‌باته‌بایی و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و “عه‌لی خاشی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی خاش، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.