ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه ١٦ لاوی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و ئازاری كچێكی لاو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كێبه‌ركێی ماتۆڕسه‌واری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند كچێ لاو كه بۆ بینینی كێبه‌ڕكێی ماتۆڕسه‌واری له ده‌ورووبه‌ری سلێمانی ڕۆیشتبوون له‌لایه‌ن پیاوان و لاوانی ئه‌و پیسته‌وه بێ‌ڕێزیان پێكرا و ناچاربوون هه‌ڵبێن به‌ڵام یه‌كێك له كچه‌كان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه هێرش كرایه سه‌ری و وێڕای ده‌ستدرێژی، به لێدان و ئه‌شكه‌نجه له ناوچه‌كه دووریان خسته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ویدیۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا و پۆلیس ڕۆژی ڕابردوو ١٦ كه‌سی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.