بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان ڕایگەیاند: ١٦ تۆمەتباریان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ركردووه کە خەڵکی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
به‌وته‌ی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان ١٦ تۆمەتبار ده‌ستبه‌سه‌ركراون، تۆمەتبارەکان دانیشتوی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن و چه‌ند ژنیش له‌ناو گیراوه‌كاندایه .پێنج كه‌س لە تۆمەتبارەکان بازرگانن و ئەوانەی دیکە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، ماددەکانی کریستاڵ و حەشیشیان بەکارهێناوە و مامەڵەیان پێوەکردووە.