له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌شاری سه‌قز لاوێكیان به‌ناوی “به‌همه‌ن هووشمه‌ند”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوی “سه‌حه‌ر ئازه‌رپیرا”، خوێندكارێكی زانكۆی ئازادی تاران به‌ناوی “ئه‌میر ئینسانی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “سه‌عیده محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی تاران، لاوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “زانیار یه‌حیازاده، “هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌حنه به‌ناوی “ڕه‌شید مووسایی”، دوو لاوی خه‌ڵكی گوندی “ئه‌میرئاوا”ی شنۆ به‌ناوه‌كانی “موحسین ڕه‌هاوه‌رد” و “فه‌رزاد محه‌ممه‌دپوور” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی “ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ئه‌مینی”، لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئه‌میرحسێن مورادی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “پێدرام عامری”، برا و خۆشكێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به‌ناوه‌كانی “سه‌وگوڵ و سپێهر بۆرجی” و مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “محه‌ممه‌د ناسری”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار كواستۆته‌وه و بۆ به‌شێكیان وه‌سیقه‌ی قورسیان داناوه كه توانای دابینكردنیان نییه.