ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ ٨ هاووڵاتی، له شاری سنه چوار كه‌س، له دێولان هاووڵاتیه‌ك و له كرماشان لاوێكی برینداریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ هه‌شت لاویان به‌ناوه‌كانی “سادق موسته‌فایی”، “فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌دی”، “یاسر هیدایه‌تی”، “ئیدریس به‌دیعی”، “شاهین خودامورادی”، “اوسامه یووسفی”، “یه‌حیا عه‌بدی” و “ئیدریس فه‌تحی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سنه و دێولان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم پێنج كه‌سی به‌ناوه‌كانی “موختار ساعدی”، “ئازاد فه‌لاتی”، “حه‌مید گلیم پووش”، “سامان محه‌ممه‌دی” و “حشمه‌ت مه‌فاخری” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له شاری كرماشان هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی بریندار به‌ناوی “ئه‌یووب مورادی” كه به تازه‌یی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.