ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، ١٤ شارۆمه‌ندی به‌هایی له شاری “قائیمشار”ی سه‌ر به ئوستانی مازه‌نده‌ران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ئه‌و ١٤ شارۆمه‌نده به‌هاییه‌یان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ساری و ماڵی سێ كه‌س له‌و ١٤ كه‌سه‌یان پشكنیوه و به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.