له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هریار شهمسب” خوێندكاری زانكۆی ئازادی تاران، “محه‌ممه‌د موحسین نه‌داف” دوكترای كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران و “محه‌ممه‌د جه‌واهێری” خوێندكاری زانكۆی تاران، “ماهان خودادووست” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ خه‌ڵكی قوروه، “سه‌مه‌د په‌رته‌وی” و “جه‌عفه‌ر ئه‌میری” هونەرمهندانی خه‌ڵكی كرماشان، “سۆران خزری” و هاوسه‌ره‌كه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی، “دیاكۆ ئیبراهیمی” و “شوانه بازه‌رگان” خه‌ڵكی پیرانشار، له‌شاری بۆكان “شۆڕش میرانی“، له شاری شنۆ “حه‌سه‌ن نادری” و له شاری كامیاران “سالار ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.