ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ١١ چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری و سنفی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “په‌یمان سالم” و “ئه‌سعه‌د مێفتاح” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ گرتووخانه‌ی زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه، له پیرانشار چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان به‌ناوی “سه‌لام شه‌هدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه، له شاری كه‌ره‌ج موعه‌لمێكی هونه‌رستانی كچانه‌ی ئه‌و شاره به‌ناوی “مه‌عسوومه عۆقاب نشین” به‌هۆی پاك كردنی مێمۆری دووربینه‌كانی مه‌دره‌سه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌شاری شنۆ “به‌ختیار قورفانی“، له‌شاری تاران “یاسه‌مه‌ن په‌ناهیان” خوێنداری زانكۆ ته‌باته‌بایی، له‌شاری ئیلام “سه‌جاد خانی“، له شاری سه‌قز “سه‌ید ماهان حسێنی“، له‌شاری مهاباد “سامان غه‌زاڵی” چالاكی مه‌ده‌نی و له شاری سنه دوو مێرمنداڵ به‌ناوه‌كانی “هه‌ورام حسێنی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “ئالان حسێنی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.