به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ١١ كرێكاری ڕیستورانیان له گه‌ڕه‌كی له‌واسانی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و حوكمی موحاره‌به‌یان به‌سه‌ر پێنج كه‌سیان سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ئه‌و ١١ كرێكاره‌یان له ڕیستۆرانی “ته‌راس” له ناوچه‌ی له‌واسانی تاران به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له گرتووخانه‌دا ئه‌شكه‌نجه داوه و پاشان حوكمی موحاره‌به‌یان به‌سه‌ر پێنج كه‌سیان سه‌پاندووه كه ناسنامه‌ی سێ كه‌سیان بریتیه له: “عه‌لی جه‌هانگیری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، “سینا محه‌ممه‌د ڕه‌زایی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “میهدی شیرانی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و ئێستا هه‌ر سێكیان له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراون.