بەپێی ڕاپۆرتی “هەنگاو” لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، واتە کەمتر لە ٩ مانگ، لانیکەم ١١٠ منداڵ و قوتابی و ٤٣ مامۆستای قوتابخانه لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ١٧ مامۆستا و ٥ قوتابیش سزای بەندکردن و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.
لە کۆی ئەو ١١٠ منداڵ و مێرمنداڵە دەستبەسەرکراوانەدا، ٤٧ کەسیان کورد و ٤٧ کەسی دیكهیان بەلووچ بوون کە دەکاتە زیاتر لە ٨٥ لەسەدی بهندكراوانهكان لە ئێراندا. لەنێو دەستبەسەرکراواندا ١٦ کەسیان کچ و ٩٤ کەسی دیکەیان کوڕ بوون کە هەموویان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵە و وەک منداڵ دێنە ئەژمار. هەروەها ١٢ کەس لەم منداڵانە ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکانن کە ئەندامێکی بنەماڵەکەیان لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لەدەست داوە. بەپێی ئەم لێکۆڵینەوانە لانیکەم ٤٧ مامۆستا لە شارەکانی ئێراندا دەستبەسەر کراون کە لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان کورد بوون و لە شارەکانی کوردستاندا مامۆستا بوون و لە کۆی ٤٧ مامۆستای بهندكراو، ٦ کەسیان ژن و ٤١ کەسیان پیاو بوون. هەروەها لە ماوەی ئەم ٩ مانگەدا لانیکەم ٥ منداڵ و مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیم سەرجەم سزای ٩ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و ١٤٨ زەربە قامچییان بەسەردا سەپێندراوە. لەلایەکی دیكهوه لەم ماوەیەدا لانیکەم ١٧ مامۆستا لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سەرجەم سزای ٦١ ساڵ و ١١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران و هەروەها دوو مامۆستا وێڕای سزای زیندان، سەرجەم ١٤٠ زەربە قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.