ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری دێهلۆڕان، ١٠٣ په‌نابه‌ری پاكستانیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و په‌نابه‌رانه له وتوووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و شاره ڕایانگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی كاركردن له عێراق له‌و سنوورره تێپه‌ڕیون. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا ١١ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغان و په‌كستانی له سنووره‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.