ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی توركیا دژبه تیرۆری هونه‌رمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له شاری پاریس له‌به‌رده‌م كونسوولگه‌ری فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هونەرمەندانەی دەیانویست لە بەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ئیستانبوول ناڕەزایەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەرببڕن، لەلایەن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ڕێگه‌یان نه‌دا چالاكیه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ڕۆژنامه‌نووسانیان له ناوچه‌كه دوورخسته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانان و هونه‌رمه‌ندانیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی “هه.ده.په” له مه‌جلیسی توركیه‌ش هه‌وڵیان دا له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته كۆببنه‌وه، به‌ڵام پۆلیس ڕێگه‌ی نه‌دا و پاڕله‌مانتاران به‌ره‌و به‌رده‌م پاڕله‌مان به‌ڕێكه‌وتن.