له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییه‌كی خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌و هاووڵاتیه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و ناسناوی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.