ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “عه‌لی فه‌رهادی” كه له‌گه‌ڵ چه‌ند شارۆمه‌ندی عێراق به‌شه‌ڕ هاتبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگه‌ێزرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، چه‌ند شارۆمه‌ندی عێراقی له ناوچه‌ی گه‌شتیاری “سه‌راو قه‌نبه‌ر”ی كرماشان ئازاری كچان و ژنانی نێو پاركه‌كه‌یان دابوو و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته ناڕه‌زایه‌تی ژنانی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه و له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كان تێكهه‌ڵچوون، “عه‌لی فه‌رهادی” ده‌چێت به هانایانه‌وه و له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕدێت و پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كرماشانیه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه و وێڕای سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هیچ وڵامێكیان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی وه‌رنه‌گرتووه.