به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ئاوێهه‌نگ”ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “یه‌دۆڵڵا به‌هاری زه‌ڕ” و دانیشتووی شارستانی ده‌ماوه‌ند له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یه‌دۆڵڵا به‌هاری زه‌ڕ” ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه بانگهێشتی دادگای ئینقلابی تاران كرا و ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگوێزی زیندانی “جانبا” له ده‌ورووبه‌ری تاران كرابوو. ناوبراو پێشتر له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و به‌دوای په‌روه‌نده‌سازی ئیداره‌ی ئیتلاعات به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له شاری ده‌ماوه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندان كرابوو. ئه‌و هاووڵاتیه هه‌روه‌ها له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا پاش سێ مانگ بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگا كرا و دواتر به دانانی وسیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرابوو. دادگای ڕژیم لە تاران ڕۆژی یەکشەممە ١٤ ڕەشەممە جارێکی دیکە یەدۆڵای بانگهێشت کرد و ٥سال زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپاند و ڕۆژی دووشەممە دەستگیر و ڕاگوێزی زیندان کرا .شایانی باسه كه “یه‌دۆڵڵا” شۆفر تاکسییە و به مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچار به كۆچ بۆ شاری ده‌ماوه‌ند بووه.