کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی موجته‌با مۆقه‌یسه‌ له‌ سه‌بزه‌وار

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی موجته‌با مۆقه‌یسه‌ له‌ سه‌بزه‌وار 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، موجته‌با مۆقه‌یسه، به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار كه‌ به‌ تازه‌یی له‌ زیندان ئازاد كراوه‌، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، موجته‌با مۆقه‌یسه به‌ فه‌رمانی دادیاری دادگای ئینقلابی سه‌بزه‌وار به‌ ناوی قازی “حوكم ئابادی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره‌ كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی دووباره‌ی ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.