له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لاوێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی ئیلامیان به‌ناوی “جه‌لیل عه‌زیزپور” داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم سه‌ره‌تا به‌بێ هۆكار ئه‌و لاوه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و پاشان به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریا ڕۆشتۆن و دواجار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.