کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كه‌سێك له‌ شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ڕژیم

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییەکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی

ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، كه‌سێك بە ناوی “ڕەحمەت ئابجامە” خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو كه‌سه‌یان لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی دەستبەسەر کردووه‌ و دواتر هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵەکەی و هێندێک کەرەستەی تایبه‌تی ناوبراویان زه‌وت كردووه‌. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمەتانه‌ی دراونه‌ته‌پاڵی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.