کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی قوتابیان له‌ شاری قودسی تاران به‌ ئامبۆڵانس

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی قوتابیان له‌ شاری قودسی تاران به‌ ئامبۆڵانس 2

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی تویته‌ری١٥٠٠ په‌ڕه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری قودس به‌ ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس قوتابیانی ناڕازی كه‌ حیجاب فڕی ده‌ده‌ن و دروشم دژبه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ده‌گوازننه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانددا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕژیمی كۆمای ئیسلامی به‌ ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس و ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ هێزه‌كانی بۆ سه‌ركوتی خوپێشانده‌ران ده‌گوازێته‌وه‌ و له‌ نوێترین چالاكییاندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قوتابیانی ناڕازی له‌ ئۆتۆمبێلی ئامبۆڵانس كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رینی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.