به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “عه‌سمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی شاری سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه كرێكاریه له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه “عه‌سمان ئیسماعیلی” چالاكێكی ناسراو و خۆشناوی كرێكاریه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.