به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م چالاكه سنفیه له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له ماڵ له مه‌یدانی “باوه ڕه‌شی” شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه ئه‌و چالاكه سنفیه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ له ئه‌نجامی گوشار و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان ئازاد كرابوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی بۆ جاری یه‌كه‌م له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ڕێكه‌وتی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن ته‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌تا كاتی كۆتاتیی پڕۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی ئازاد كرابوو. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكار و شوێنی ڕاگیران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئه‌و چالاكه سنفیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.