له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوه‌كانی “ئێقباڵ شاهۆ”، “گه‌شین محه‌ممه‌دیان” و “فه‌رهاد سه‌نه‌نده‌جی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌وره‌ها له شاری بانه دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “مێهرداد ئیبراهیمی” و “سه‌هه‌ند محه‌ممه‌دپوور” و له شاری شنۆ كه‌سێكی دیكه به‌ناوی “ئه‌بۆبه‌كر ئێراندووست” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئێقباڵ شاهۆ” یەکێکه لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە، کە لە شەقامی شەشەمی بەهمەنی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “گه‌شین” و “فه‌رهاد” و ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی بانه و “ئه‌بووبه‌كر”ی خه‌ڵكی شنۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.