ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ، سنه، پیرانشار و سونقۆڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لمێكی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ و برا‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی “عه‌زیز و مه‌ولوود ساسڵی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له پیرانشار لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌ناوی “میلاد ئیلاهی” پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌دره‌سه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چارنووسی نادیاره. هه‌روه‌ها دوو موعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری سونقۆڕ به‌ناوه‌كانی “حسێن شه‌مایه‌لی” و “كیوومه‌رس واعزی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له شاری سنه‌ش لاوێكی برینداری دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ته‌قته‌قان” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.